• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵان به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكییه‌كانی‌

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 7ی‌ 11ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ت گشتی‌، یه‌كێك له‌ چالاكییه‌ ڕۆژانه‌ییه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ كرد له‌ به‌شه‌كانی‌ پاراستنی‌ خێزان‌و پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ كه‌ كاره‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفدا بۆ پاڵپشتی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌ به‌ باشی‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و خه‌مخۆرانه‌ بۆ منداڵ كارده‌كه‌ن، پاشان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ به‌شداربوو گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ بڕگه‌و بابه‌ته‌كانی‌ سیمیناره‌كانه‌وه‌ كرد هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هانیشیدان ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ له‌ كوردستان ده‌مێننه‌وه‌ به‌هه‌لێك بزانن بۆ فێربوون هاوكات فێربوونی‌ زمانی‌ كوردی‌، منداڵانی‌ به‌شداربوویش به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كار‌و چالاكییه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌یان ڕوانی‌‌و ده‌ستخۆشییان له‌ توێژه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرد كه‌ ئه‌وانیان له‌بیره‌‌و پاڵپشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونیان ده‌كه‌ن.



07/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.