• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ وه‌رزی‌ دووەم له‌ په‌یمانگاكانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌ست پێده‌كه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیش هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی نیسانی 2023، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەړ چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ،کامل غەفور سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌ ، هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ لە په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ پرۆسه‌كه‌ بوو.

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌، ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێزان م.به‌هار عه‌بدوڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی‌ په‌یمانگا كردو هیوای‌ خواست ئه‌م وه‌رزه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ ببڕن‌و ساڵی داهاتووی خوێندن به‌ ئاستێكی‌ باشتر پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ منداڵان دەستپێبکەنەوە ، هه‌روه‌ك هیوای‌ سه‌ركه‌وتن‌و ئاینده‌یه‌كی‌ ڕوونی‌ بۆ فێرخوازان خواست.

په‌یمانگای‌ هیوا یه‌كێك له‌ په‌یمانگاكانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌و هاوشێوه‌ی‌ خوێندنگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ منداڵان تا قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌و په‌یمانگایه‌ به‌ هه‌مان پڕۆگرامه‌وه‌ فێرده‌كرێن‌و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن.


30/04/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.