بهمهبهستی ڕێکخستنەوەی میلاک و دانانی پلانی كار بۆ ئەو22 کارمەندەی فەرمانی دامەزراندنیان دەرچووە ، لیژنەی ڕێکخستنەوەی میلاک لەگەڵ بەڕێوەبەری ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، 26ـی نیسانـی2023، له هۆڵی كتێبخانهی كۆمهڵگهی چاودێریی كۆمهڵایهتی سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید بهڕێوهبهری گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لهپارێزگای سلێمانی لیژنەی ڕێکخستنەوەی کارو میلاکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ،لەگەڵ بەڕێوەبەری ماڵەکانی (بەساڵاچوان ، کوڕان، کچان ،ساوایان) كۆبویەوە.
له وتهیەکدا بەڕێوەبەری گشتی ، وێرای دەست خۆشی لە بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دامەزراندنی 22 توێژەرو کارمەند بۆ ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی، دهستخۆشی له بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی ماڵەکان کرد کە سەرەڕای کەمی ستاف و کارمەند توانیویانە ئەرکەکانیان سەرکەوتوانە جێبەجێ بکەن و هەروەک داوای کرد بە دامەزراندنی 22 توێژەرو چاودێرە بۆ ماڵەکان گرنگی زیاتر بە سودمەندان بدرێت.
له كۆبوونهوهكهدا پێداچونەوە بە میلاکی سەرجەم ماڵەکان کراو بەپێی پێویستی ئەو ماڵانە ئەو توێژەر و چاودێرانەی ژمارەیان 22کارمەندە شوێنی کاریان دەستنیشان کراو بەرنامەی کاریان بۆ ڕێکخراو لە ڕۆژی شایستەبونیانەوە دەستبەکار دەبن.
ئەوەی جێگای باسە بەمەبەستی ڕێکخستنەوەو باشتر بەڕێوەچونی کارەکان لە کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایەتی و زیاتر گرنگی دان بە سودمەندان لیژنەی ڕێکخستنەوەی کارو میلاک بەسەرۆکایەتی بەڕێزم.ئسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامیەتی بەڕێزان خاتوو ژیار جەلال ،بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو نوخشە ڕەسول، بەڕێوەبەری کارگێڕی، ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، هێمن محەمەد لێپرسراوی هۆبەی یاسا پێکهاتووە.
|