بە وێنە: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان و دەستکردنەوە بە دەوامی ئاسایی، بەڕێوەبەری گشتی بەرپرس و کارمەندانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی نیسانـی2023، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ،خاتوو نوخشە ڕەسول، بەڕێوەبەری کارگێڕی، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، کارمەندانی بەشەجیاوازەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ، پیرۆزبایی جەژنی لەبەرپرس و کارمەندان کرد و هیوای خواست پشووی جەژنیان بە خێر وخۆشی گوزەراندبێت و خواپەرستی مانگی ڕەمەزان جێگەی ڕەزامەندی پەروەردگار بووبێت ، هەروەک بەخێرهاتنەوەی کردن بۆ دەسبەکاربوونەوە بۆ کار و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان لە کارو وەزیفەی گشتیدا.
|