• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+وێنه‌: مه‌راسیمی‌ جه‌ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بەڕێوەچوو.

ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ تری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كارمه‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مه‌راسیمی‌ جه‌ژنی‌ ڕەمەزان له‌ ماڵەکانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ ئاماده‌بوونی‌ بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ژیار جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌ ،خاتوو ڕازاوە میرزا، جێگری بەڕێوەبەر و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رو كارمه‌ندی‌ خانه‌كان، مه‌راسیمی‌ جه‌ژن له‌ ماڵەکانی كوران‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ جه‌ژنی‌ ئه‌مساڵ، بەهەمان بەرنامەی جه‌ژنه‌كانی‌ ڕابردوو، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ سه‌ردانی‌ ماڵەکان و سودمه‌ندانی‌ په‌یڕه‌وكرد و بەشداری لە خەندەو خۆشی منداڵان کردو جەژنانەو خەڵات پێشکەشی سەرجەم سودمەندان کرا.

له‌ بۆنه‌‌و یاده‌كاندا، به‌تایبه‌ت جه‌ژنه‌كانی‌ ره‌مه‌زان‌و قوربان‌و نه‌ورۆز، كارمه‌ند‌و به‌رپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ خێزانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ دانیشتوانی‌ خانه‌كانیش به‌شداری‌ خێرو خۆشییه‌كانی‌ هاووڵاتیان بكه‌ن.


21/04/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.