• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز پەیامێک ئاڕاستە دەکات.

ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ.
جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان پڕ بێت لە خێر و ئاوەدانی...

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ،بەهیوام نوێژ و رۆژی هەمووان قبوڵ ببێت لە مانگی پاککبونەوەی دڵەکان لە گوناح و رق لـــێبوونەوە ..

هیوادارم ئەم بۆنە ئاینیە ببێتە دەرفەتیک بۆ هەموولایەک تا بەرژەوەندییەکان بەلاوە بنێین و هەمووان بەبێ جیاوازی دەست لەناو دەست بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتر و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ کۆمەڵگا و خۆشبەختی خەڵکی وڵاتەکەمان.

لێرەوە دەمەوێت گەرمتر پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانمان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی و سەرجەم سودمەندانی بەساڵاچوان و منداڵانی بێسەرپەرشت و کچان و کوڕان ، خانمانی داڵدەدراوم لە ماڵەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بکەم ، سوپاسی هەموو ئەوکارمەندانە دەکەم کە لەم جەژنە پیرۆزەدا بەدوور لە ماڵەکانی خۆیان خزمەت بە منداڵان و بەساڵاچوان و سەرجەم سودمەندانمان دەکەن.

جارێکیتر جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان ئاوەدانترو و ڕێز و خۆشەوسیتیمان قبوڵ بفەرموون ..

ئیسماعیل ڕەشید محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
20ـی نیسانـی2023

20/04/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.