بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی تووشبووانی تالاسیمیا درا.
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، پشکنین و چارەسەریی خۆڕایی بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دەکرێت؛ “بڕیارەکە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک دەگرێتەوە”
بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت تووشبووانی تالاسیمیا بێبەرانبەر چارەسەر دەکرێن.
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، بێبەرامبەر دەبێت.
لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرانبەر ئەنجامدەدرێن.
ئەمەش لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت، سوودمەند ببن.
|