لەکاتی بونی هەر کێشەو گرفتێکدا هێڵی گەرمی منداڵان (116) كراوەیە و تویِژەرانی كۆمەڵایەتی وەڵامی پرسیارەكان دەدەنەوە.
هاووڵاتی به‌ڕێز، هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان لە سلێمانی، تەرخانە بۆ گوێگرتن له منداڵان و خانه‌واده‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان، و لەلایەن توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە وەڵامی پەیوەندییەکان دەدرێنەوە.
ئێوەی بەڕێز بێ هیچ تێچوویه‌ك ده‌توانن له سه‌رجه‌م هێڵه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن به ته‌نها لێدانی ژماره (116) بێ هیچ كۆدێك، هەروەها لە پێناو زیادکردنی خزمەتەکانی، له ئێسته‌دا كاته‌كانی كاركردنی هێڵەکە درێژكراوه‌ته‌وه و به‌درێژایی ڕۆژ و هەفتانە لە ڕۆژانی یەکشەم تــــا ڕۆژی پێنجشەم، كارده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
ڕاگهپاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
19ـی نیسانـی2023
|