به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خولی هوشیاری نابینایان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 7ی 11ی 2016، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، خولێكی سه‌نته‌ری ڕۆشنای نابینایانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له م.عوسمانی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رو هاوڕێ‌و هاكاره‌كانی كرد كه دڵسۆزانه هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر، هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه :"ژیان به‌وه پێشده‌كه‌وێت هێندێكمان هێندێكی ترمان فێركه‌ین، ئێوه‌ش كه خوای گه‌وره توانایه‌كی پێبه‌خشیون‌و سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی بینایی به‌ڵام ده‌توانن هاوكارو پشتیوانی هاوڕێ نابیناكانتان بن‌و ده‌توانن فێریاین بكه‌ن‌و ده‌ستاین بگرن كارێگی گه‌وره ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له دۆخێك‌دا به‌رده‌وامی به كار كارێكی قورسه‌و له‌مپه‌ر زۆر دێنه ڕێ ".
له به‌رانبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌نته‌ری ڕۆشنای نابینایان خۆشحاڵی زۆری خۆیان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ربڕی‌و سوپاسی خۆی دووپاتكرده‌وه كه هه‌میشه ئاماده‌ی بۆنه‌كانیانه‌و پشتیوانی له كار‌و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه سه‌نته‌ری ڕۆشنای نابینایان بۆ فێربوونی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت، یه‌كێكه له دامه‌زراوه فێركارییه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری كه‌مئه‌ندامان له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
|