• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر خەڵاتی بانکی یەکەمی عێراقی(FIB) پێشکەش بەسەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی نیسانـی2023، بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پاش سەردانی لقی سلێمانی بانکی یەکەمی عیراقی FIB ، وەرگرتنی بڕی (١٠) دە ملیۆن دیناری خەڵاتی بانکی ناوبراو لە بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیانی کەناڵی کوردماکس ، سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کرد و بەڕێز ڕزگار عوسمان، بەڕێوەبەری سەنتەر پێشوازی لێکرد.

خەڵاتەکە پێشکەش بە کارمەندان و خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کرا لەپای هەوڵ و ماندوبونەکانیان لە کارەکانیان بۆ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم .

دواتر پارێزگاری سلێمانی بەش وهۆبە و هۆڵی ڕاهێنانەکانی بەسەرکردەوەو سوپاسی بەڕێوەبەرو کارمەندو خۆبەخشانی سەنتەرەکەی کردو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دوپات کردنەوە .

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، سوپاسی بڕێز د.کتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکەین لە پێدانی خەڵاتەکەو ئەو پشتیوانیەی بۆ دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان پێشکەشی دەکات.


11/04/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.