• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەڵمەتێکی گەورەی بۆ بەهاناوە چونی هەژاران دەستپێکرد.

خاتوو کوێستان محەمەد " بامانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێك بۆ بەخشین و یارمەتیی هەژاران و كاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی"

وەک نەریتی ساڵانەی خۆی و لە چوارچێوەی بەرنامەو هەوڵەکانی، بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ، بۆبە هاناوە چونی هاوڵاتیانی هەژارو کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، هەڵمەتێکی دەست پێکردو داوای کرد سەرجەم کۆمپانیاو خێرخوازان ئەمساڵیش بە سەبەتەی خۆراک یان هەر جۆرێک لە دەست گیرۆیی بەهانای هەژاران و هاوڵاتیانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بچن.

بەخۆشحاڵی وسوپاسەوە هەریەک لەکۆمپانیاکانی سەفرە و کار و ژمارەیەک لە دەزگا خێرخوازیەکان بە زووی بەدەم داواو هەڵمەتەکەی بەێز وەزیری کار هاتن و بەهەزاران سەبەتەی خۆراکیان لە ڕێگەی ڕێکخراوە کەمئەندامیەکان و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان دابەش کرد و لە ئێستاشدا بەردەوامن لە دابەشکردنی.

بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " ئێمە ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەهاوکاری و هەماهەنگی خێرخوازان و خواپێداوان و گروپ و کۆمپانیاکان ، هەڵدەستین بە دابینکردنی هاوکاری و کۆمەک بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و هەژاران و کەمئەندامان بەتایبەتی ،لە سەرجەم پارێزگاکان، کە لێرەوە بەپێویستی دەزانین بەگەرمی سوپاسی هەوڵ و بەخشینەکانیان بکەین و دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیش لە ڕێورەسمیکی شایستەدا بەفەرمی سوپاسنامە و ڕێزلێنیان پێشکەش دەکرێ ، وەهەر کەسو لایەن و ڕێکخراوێک بەدەم هەژارێکی ئەم وڵاتەوە بچێت ، سوپاسی دەکەین و بامانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێك بۆ بەخشین و یارمەتیی هەژاران و كاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی"

هەر لەبارەی دابەش کردنی هاوکاریکانەوە بەڕێزیان وتی " سەرجەم هاوکاریەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوە کەمئەندامی و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و هەندێکیان لەلایەن دەزگاو کۆمپانیاکانەوە خۆیان دابەش دەکرێت و بەهیواین بتوانین ئەگەر چەن ژەمێکیش بێت خۆراکی پێویست دابین بکرێت"

هەر لەوبارەوە بەڕێز هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وتی"هەڵمەتەکەی بەڕێز وەزیری کار، بۆ کۆمەک کردنی هەژاران لە کاتی خۆیدا بوو ، خەڵکانێکی زۆر لەپارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کرد کە لەڕاستیدا کەسانی هەژار و کەم دەستی زۆر تێدابوو ، ئەم هەڵمەتە دڵخۆشی کردن، نوسراومان ئاڕاستەی ژمارەیەک دەزگا و کۆمپانیا کردوە هەندێکیان بەخۆشحاڵیەوە وەڵامی ئەرێنیان هەبوەو سوپاسیان دەکەین بەهیواین بتوانین لەم مانگە پیرۆزەدا کەمێک لە ئازارەکانیان کەمکەینەوەٓ"


08/04/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.