ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ، دووەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و ژمارەیەک بڕیارو ڕاسپاردەی گرنگی لەبەرژەوەندی منداڵان تێدا گەڵاڵەکران.
ڕۆژی چوارشەممە، 5ـی نیسانـی2023، بەسەرپەرشتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ، دووەم کۆبونەوەی خۆی بەڕێوەبرد .
سەرەتا پاش ووتەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کە خۆی لە ژمارەیەک ڕێنمای بینیەوە بۆ کارەکانی ئەنجومەنەکە، پێداچونەوە بە کۆنوسی کۆبونەوەی پێشتر کرا و پاشان چەند تەوەرێک گفتووگۆی لەبەراوە کران کە بریتی بوون لە گرفتەکانی منداڵان له رووی ته ندروستی و پەروەردەیی ،کاریگەری میدیا لەسەر ڕەفتاری منداڵ و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو منداڵانەی ناسنامەیان نیە، هەروەها تەوەرێکی گرنگی تری کۆبونەوەکە کارکردنی منداڵان بوو.
ئەنجومەنەکە بۆ چارەسەرێکی گشتگیر بۆ ئەو گرفتانە ژمارەیەک ڕێوشوێن دەگرێتەبەر کە گرنگترینیان.
1- ڕاسپاردنی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، د.پشدەر عەبدوڵڵایە بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ خستنە ڕووی گرفتە تەندروستیەکانی منداڵان لە پارێزگای سلێمانی.
2- ڕاسپاردنی نوێنەری هەریەک لە دادگای نەوجەوانان و بەڕێوەبەرایەتیکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ ، بۆ بەدواداچونی گرفتی ناسنامەی منداڵانی ماڵەکانی کوران و کچانی بێسەرپەرشت .
3- ڕاسپاردنی بەێز نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی بەمەبەستی ڕێکخستنی چالاکی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
4- هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردەی سلێمانی و چاودێری کەمئەندامان بۆ بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگاو سەنتەرەکان.
5- ڕاسپاردنی بەڕێزان بەرپرسی یەکەی پاراستنی منداڵ و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش لەسەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان.
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ، لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ئەندامێتی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی کە پێک دێت لە لە نوێنەرانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی (پۆلیسی نەوجەوانان ، ڕۆشنبیری ، تەندروستی ، مافی مرۆڤ،ئەوقاف و کاروباری ئاینی، چاودێری کەمئەندامان، چاودێری کۆمەڵایەتی، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، یەکەی پاراستنی منداڵان، دادگای نەوجەوانان) ، کاری سەرەکی ئەنجومەنەکە بەدواداچونی کێشەو گرفتەکانی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان و گرنگی دان و بەرەوپێش چونی تواناکانیانە لە پارێزگای سلێمانی.