• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومه‌ر گوڵپی‌: داكۆكیكاری‌ مافه‌كانتانین‌و خزمه‌تكردن‌و پشتیوانیكردنتان به‌ خواپه‌رستی‌ ده‌زانین


به‌ڕێوه‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان كرد‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی‌ له‌ ڕاو سه‌رنجه‌كانیان گرت‌و ڕایگه‌یاند :"داكۆكیكاری‌ مافه‌كانتانین".

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 6ی‌ 11ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستانی‌ كردو له‌لایه‌ن عومه‌ر كه‌ریم، سه‌رۆك‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتارییه‌ت‌و ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ به‌ گه‌رمی‌ پیشوازی‌ كرا.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگابوون بوو له‌ دۆخی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌مئه‌ندام‌و گوێگرتن له‌ ڕاو بۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كانی‌ تۆماركردن‌و پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان‌و ڕه‌زامه‌ندی‌ ئه‌وان له‌ پرسه‌كه‌، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگابوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بوو له‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ڕێكخراو.

ئاماده‌بووانی‌ ئه‌و سه‌دانه‌ پێكه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ خراپی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كردو هه‌وو كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌رچی‌ زووه‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك‌و خۆیان‌و له‌ كاتی‌ خۆیاندا جێ‌ به‌جێبكرێن، هه‌روه‌ك سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامان داوایان كرد به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ جیدی‌ به‌دواداچوون بكات بۆ پرسی‌ ڕێژه‌ی‌ شایسته‌بوونی‌ كه‌مئه‌ندامی‌‌و داكۆكی‌ بكات له‌وه‌ی‌ هیچ كه‌سێك بێبه‌ش نه‌بێت له‌مافه‌ شایسته‌كانی‌، هه‌روه‌ها داوایان كرد به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ دواداچوون بكات بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ له‌ هێندێك بانك ڕووبه‌ڕووی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌كانیاندا، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌ ڕه‌وایی‌ داواكانیان كرده‌وه‌و به‌ڵێنیدا به‌داواداچوونی‌ پێویست بكات له‌و باره‌یه‌وه‌.

هه‌روه‌ك هه‌موو لا ستایشی‌ ڕۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانیان كرد له‌ شه‌ڕی‌ تیرۆریستانی‌ داعش‌و دوعای‌ خێریان بۆ شه‌هیده‌كان كرد، هیواشیان خواست سه‌رجه‌م به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت به‌ هه‌مان ڕووحیه‌ته‌وه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كاندا بۆ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیان كاربكات.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتییه‌وه‌ سوپاسی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كانی‌ تۆماركردنیان كرد له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان جێ‌ به‌جێده‌كه‌ن‌و زۆر به‌باشی‌ به‌ ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵده‌ست‌و په‌رۆشانه‌ وه‌ڵامی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌ده‌نه‌وه‌.

له‌لای‌ خۆشییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ سه‌رۆك‌و كچان‌و كوڕانی‌ ئیشكه‌رو دڵسۆزی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌رێنن، به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ پرۆسه‌ی‌ گه‌یاندنی‌ پێداویستییه‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ عه‌ره‌بانه‌و پێویستییه‌كانی‌ تری‌ به‌رده‌ستی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و ڕێخراوه‌ بیانییه‌كانه‌وه‌ بۆیان دابینكراوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌ :" من دڵخۆشم كه‌ كاره‌كانی‌ ئێوه‌ ده‌بینم به‌تایبه‌ت جیاوازی‌ نه‌كردنتان‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هێندێك له‌ شته‌كانی‌ ئه‌بێت به‌ ده‌ستی‌ خۆتان بیان به‌ستن‌و ئاماده‌یان كه‌ن‌و بیانگه‌یه‌نن، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم". 





06/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.