• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕونکردنەوە لەسەر ئاگرکەوتنەوە لە دایەنگەیکی شاری سلێمانی دەدات.

"بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە لە سەلامەتی گیانی کارمەندان و منداڵانی دایەنگەی چوارچرای نوێ"

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە،3ـی نیســـانـی2023، لە دایەنگەی چوارچرای نوێ بەهۆی دزەکردنی غازەوە ئاگر لە چێشتخانەی دایەنگەکە کەوتۆتەوە ، خۆشخبەختانە لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە لەلایەن کارمەندانی دایەنگەکەو و تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنتڕۆڵ کراوەو هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا بەڕێز هیوا ڕەحمان ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت ،بەپەلە بەڕێز سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان و لیژنەی دایەنگەکانی ڕسپاردو گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە تا لە سەلامەتی گیانی منداڵان و کارمەندانی دایەنگەکە دڵنیا ببنەوەو هۆکارەکانی ئاگرەکەیان دەستنیشان کردوە و لە بەدواداچونەکان بەردەوام دەبن و لە کاتی هەبوونی کەمتەرخەمی بەپێی یاساکان مامەڵە دەکەین.

بەڕێزان ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە هەمیشە چاودێرین بەسەر دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان ، لە ڕێگەی سەردانی لیژنەکانمان بەدواداچونی ورد دەکەین لە هەبوونی هەر گرفت و کێشەیەک کەلە دایەنگەکاندا بوونیان هەبێت و ئاگادار دەکرێنەوە ، هەوەها لەڕێگەی خول و ڕاهێنانە بەردەوامەکانمان کە بۆ کارمەندانی دایەنگەکان دەکرێنەوە ، زانیاری پێویستیان پێ دەدرێت لە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئاگرو ڕوداوە نەخوازراوەکان ، ڕزگار کردنی منداڵان و کارمەندان دا.
بەهیوای سەلامەتی و ژیانێکی ئاسودە بۆ هەموولایەکتان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی .
3ـی نیســانـی2023

03/04/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.