بەبایەخ و چالاکیەوە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بە ئامادەبونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی‌و ڕێكخراوه‌یی‌و ژماره‌یه‌ك له منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم دا مەراسیمێكی تایبەتی بەڕێوەبرد
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2ـی نیســانـی2023، به چاودێریی به‌ڕێز هیوا ڕەحمان،نوێنەری بەڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو بەرپرسان و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ، دەستەی مافی مرۆڤ لە پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كان‌و منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ، ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم له سه‌نته‌ری ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز ڕزگار عوسمان، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئۆتیزم، وته‌ی به‌خێرهاتن‌و مه‌راسیمی پێشكه‌ش كرد، دواتر بەڕێز،نوێنەری وەزیری کار و دکتۆر زانا، پسپۆڕی بواری ئۆتیزم و گرفتە ژیریەکان و دایکی منداڵێکی توشبووی خێزانی ئۆتیزم وته‌یان پێشكه‌شكرد.
له وته‌کەیدامافناس هیوا ڕەحمان، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کاری بۆ خێزانه‌كانی ئۆتیزم دووپاتكرده‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه له منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان تێبگات‌و جیاوازییه‌كانیان قبوڵ بكات.
هەر لەوتەکەیدا نوێنەری وەزیری کار ، ئاماژەی بە هەوڵەکانی خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کار و وەزارەتی ناوبراو کرد لە خزمەت کردن بە منداڵانی ئۆتیزمدا وتی " لە ئێستادا لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 600 منداڵی توشبوی ئۆتیزم مامەڵەکانیان تەواو بووەو لە چاوەڕوانی ئەوەدان مووچەی کەمئەندامیان بۆ بکرێت ، هەروەها ڕەزامەندیدراوە لە دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەند بۆ پڕۆژەی سەنتەرەکانی ئیدارەی گەرمیان و شارۆچکەی بازیان کە لە داهاتویەکی نزیکدا بە ڕووی منداڵانی توشبووی ئۆتیزمدا دەکرێتەوەو لە سەنتەری شاری سلێمانیش لەناو سەنتەری ئۆتیزمی حکومی‌دا 52 منداڵ ڕۆژانە ڕاهێنان وەردەگرن و دەیانەوێت بە پلانێک ڕێژەکە بۆ 100 منداڵ بەرز بکەنەوە"
بەڕێزیان لە بارەی وەرگرتنی دەرمان و چارەسەر بۆ منداڵانی ئۆتیزم باسی لەوە کرد لەسەر داوای خاتوو کوێستان ڕەزامەندی بەڕێزان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا و لە ئێستادا توشبوانی ئۆتیزم دەتوانن بێ بەرامبەر چارەسەر لە ناوەندە تەندروستیەکان وەربگرن و بە خۆشحاڵیەوە بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی تەندروستی هاوکارێکی گەورەیە ، هه روه ها سوپاسی به ڕێوه به رایه تی هاتووجۆو پاسپۆرت و فڕۆکه خانەی سلێمانی کرد که هاوکاری خانه واده منداڵانی ئۆتیزمن ،،،
هەروەک هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ بەدەست هێنانی سەرجەم مافەکانیان.
هەرلەو مەڕاسیمەدا ڕێزلێنانی تایبەت درایە سەرجەم کارمەندان و ڕاهێنەرانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و لە کۆتایدا دیاری بەخشرایە سودمەندانی سەنتەرەکە.