بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک دایەنگە بەسەردەکاتەوە.
بەهۆی شوێنی جوگرافیان بۆ ئەو شەپۆلە سەرمایەی ئەمڕۆ پارێزگای سلێمانی گرتەوەو بۆ دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تی منداڵان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت دایه‌نگه‌كانی (مۆنتیسۆری ، خەونی منداڵان ، مەلیک)ـی ناحکومی به‌سه‌ركرده‌وه
ئەمڕۆ شەممە، 1ـی نیسانـــی2023، به‌ڕێز مافناس هیوا ڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌بەوەکالەت، به هاوڕێیه‌تی بەڕێز سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌کانی (مۆنتیسۆری ، خەونی منداڵان ، مەلیک)ـی ناحکومی به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رماو بارینی به‌فرو دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌و دایه‌نگایانه له شاری سلێمانی كه زیاتر سەرما دەیانگرێتەوە.
ئەو به‌سه‌ركردنه‌وانه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما زۆر دابه‌زیبوون‌و به‌هۆی پێویستی دایك‌و باوكی منداڵ‌و بوون‌و به‌رده‌وامی ده‌وام، دایه‌نگه‌كان كراوه‌بوون‌و ژماره‌یه‌ك له منداڵیان له خۆگرتبوو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌و سه‌ردانه‌یدا دۆخی منداڵه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و دڵنیابوویه‌وه له سه‌لامه‌تی‌و ژیانیان له نێو دایه‌نگه‌دا، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له ستافی دایه‌نگه‌كان كرد كه ژینگه‌یه‌كی گونجاویان بۆ منداڵه‌كان ڕه‌خساندووە.
|