• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت، لەگەڵ ستافی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی ئــاداری2023، مافناس هیوا ڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بەوەکالەت به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەڕێزان لەتیف عەزیز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و هیوا سەعید و کامل غەفور سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ، ڕزگار عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەر، لەگەڵ ستافی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی كۆبوویه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ وردی‌ گوێی‌ له‌ گرفت‌و كێشه‌كانی‌ کارمەندان گرت، هه‌روه‌ك به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ كاری‌ سه‌نته‌ره‌كە کرد لە خزمەت کردن بە منداڵی ئۆتیزم و ڕۆڵی‌ ئه‌وانی‌ له‌‌و خزمه‌ته‌ پیرۆزه‌دا به‌رزنرخاند،

له‌ به‌شێكی‌ تری وته‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ وەزارەتی کار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داویه‌تی‌ له‌ داكۆكیكردن له‌ ماف‌و شایستە دارایی و باشكردنی‌ گرفته‌كانی‌ کارمەندان دا، ئاماده‌بوانیشی دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هاوكاری‌ ئه‌وان‌و ستافه‌كانی‌ تری‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڵێنی‌ كارو دڵسۆزی‌ له‌ خزمه‌ت دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دووپاتده‌كاته‌وه‌.


31/03/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.