لەسەردانێکیدا بۆ پارێزگای سلێمانی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی ئــاداری2023، له میانه‌ی سەردانێکی دا بۆ پارێزگای سلێمانی، خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، هەریەک لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی و سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بەسەر کردەوە.
ئاماجی سه‌ردانه‌كه دڵنیابوونه‌وه له دۆخی ژیانی سودمەندان لە هەردوو دامەزراوەکەو باشی‌و به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی و دەروونی بوو.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز وەزیری کار سه‌رجه‌م سودمەندانی لەماڵی داڵدەدانی ژنان و منداڵانی ئۆتیزم لە سەنتەرەکە بینی و له نزیكه‌وه له دۆخی ژیان‌و ته‌ندروستی‌و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پرسییه‌وه.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز وەزیری کار پاش بینینی هۆبەو یەکە جیاوازەکان لەهەردوو سەنتەری ئۆتیزمی حکومی و ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ری هەردوو دامەزراوەکە و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كرد كه دڵسۆزانه له خزمه‌ت سودمەندانیان كارده‌كه‌ن‌و به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانیانه به‌رانبه‌ر سودمەنمدانیان به‌جێبهێن‌و خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وامی پێبده‌ن. ، هه‌روه‌ك پشتیوانی خۆی بۆ هەردوو دامەزراوەکە دووپاتكرده‌وه.
|