لە بەرژەوەندی منداڵانی بێ سەرپەرشت وەزیری کار داوایەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارە (469_29 N) لە ڕێکەوتی 19ـی 3ـی2023 کە واژووی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە،
داوای ڕەزامەندی بەڕێزان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ پێدانی مۆڵەتی دایکایەتی بۆ ئەو دایکانەی فەرمانبەرن و منداڵی بێ سەرپەرشت لە پڕۆژەی خێزانی جگرەوە لەخۆدەگرن.
داواکاریەکە لە ڕێنمای ژمارە 5ـی ساڵی 2020وە سەرچاوەی گرتووە کە منداڵی بێسەرپەرشت پێویستی بە بەخێوکارو پەروەردەیەکی تەندروست هەیەو ڕێگە بە دایکانی فەرمانبەر نادات منداڵی بێ سەرپەشت لەخۆ بگرن و لە دایەنگەکان چاودێری بکرێن و پێویستە ئەو خێزانەی منداڵەکە وەردەگرێت ، کاتەکانی بۆ خزمەت کردن بۆ ئەو منداڵە بێ سەرپەرشتە تەرخان بکات کە پێی دەسپێردرێت .
داواکاریەکە لە بەرژەوەندی منداڵانی بێسەرپەرشت و ئەو فەرمانبەرانەن کە منداڵی ماڵەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت لە پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە وەرگرتووە یان دەیانەوێت وەری بگرن.