یەک کاتژمێر لە دەوامى فەرمانبەران و مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت کەم کرایەوە.
لەسەر پێشنیاری، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رەزامەندى ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا لەسەر کەم کردنەوەی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی (یەک) یەک کاتژمێر .
بەپێى نوسراوێکى سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، رەزامەندى دراوە بە کەمکردنەوەى یەک کاتژمێر لە دەوامى فەرمانبەر و مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە وەزارەتى پەروەردە.
ئەو بڕیارە دواى ئەوە دێت کە پێشتر، کوێستان محەمەد وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، نوسراوێکى ئاراستەى نوسینگەى وەزیرى پەروەردە کردبوو و تێیدا داواى کردبوو، مامۆستایان و فەرمانبەرانى خاوەن پێداویستى تایبەت یەک کاتژمێر لە دەوامى کارکردنیان کەم بکرێتەوە.
بەپێى نوسراوەکە، جگە لە کەمکردنەوەى یەک کاتژمێر کارکردنیان، داواکراوە کە بەشەوانەکانیشیان بۆ کەم بکرێتەوە.
کەمکردنەوەى دەوامى ئەم توێژە، بەمەبەستى گرنگیدانە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
|