به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی ئــاداری2023، بەڕێز ، مافناس هیوا ڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بە وەکالەت ، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه و هەریەک لە بەڕێزان خاتوو ڕاڕازاوە میرزا، جێگری بەڕێوەبەر و خاتوو دڵکەش عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگێڕی، ئیبراهیم تەیب، بەڕێوەبەری هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان116 و کارمەندان پێشوازی کران.
له سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌ڕێز،بەڕێوەبەری گشتی، سەرجەم هۆبەو یەکەکان و هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان116ـی بەسەرکردەوە و گوێی له بۆچوونی به‌ڕێز خاتوو ، ڕازاوە میرزا ، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی گرت ، وێڕای خستنه‌ڕووی ده‌ستكه‌وت‌و پێشكه‌وتنه‌كانی ، باسی له كێشه‌و گرفته هونه‌ریی‌و ئیدارییه‌كانی‌بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی كرد.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و سەرجەم کارمەندان کرد كه به شێوه‌یه‌كی زۆر شایسته به‌رنامه‌ی ده‌وام‌و کارەکانیان ڕێکخستووە.
|