تایبەت بە پرسەکانی منداڵان بەڕێوهبهری گشتی بەوەکالەت ، لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کۆدەبێتەوە .
ڕۆژی یەکشەممە، 26ـی ئــاداری2023، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، مافنـاس، هیواڕەحمان ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، فەرەیدون عەزیز، لێپرسراوی یەکەی پاراستنی منداڵ، پێشوازی کرد لە خاتوو، ناسک ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان .
کۆبونەوەکە لەسەر ڕۆشنایی پڕۆژەی (چاودێری کردن و پاراستنی منداڵانی ئیشکەر)بوو کە ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایتی گشتی جێبەجێی دەکات .
پڕۆژەکە لە دووبەش پێک هاتووە، بەشێکی تایبەتە بە منداڵانی سەرشەقامەكان و بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانان ،جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی پێكەوە كاربکرێت بۆ دوورخستنەوەی ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەكان بڵاوبونەتەوە تا ببرێنە سەنتەرێكی سەرپەرشتیاری و كەیس بە كەیس لەگەڵ سەرپەرشتیارەكانیان مامەڵە بکرێت.
بەشی دووەمی پڕۆژەکە ،زیاتر بەرەوپێش بردنی هێڵی گەرمی منداڵان (116) یە کە بڕیارە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان توێژەر دابین بکرێت بۆ زیاد کردنی کاتەکانی دەوام تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یەکەکە بۆ زیاتر خزمەت کردن بە منداڵ و خێزان و گوێگرتن له منداڵان و خانهوادهكانیان و چارهسهركردنی كێشه و گرفتهكانیان.
بەڕێز هیوا ڕەحمان سەبارەت بە کۆبونەوەکە گوتی: "ئەنجامی كۆبوونەوەكە باش بوو، لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە جێبەجێكردنی پرۆسەكە لەسەر شەقامەكان دەكرێت، هەروەها لە داهاتوودا كار لەسەر ئەو كەسانەش دەكەین كە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان سواڵ دەكەن".
"رۆژانە لەسەر شەقام و ترافیك لایتەكانی ناو شاری سلێمانی، ژمارەیەكی زۆر منداڵ هەیە كە لە رێگەی فرۆشتنی خواردن و كەلوپەل یان سڕینی جامی ئۆتۆمبێلەكان یان سواڵكردنەوە داوای پارە لە شۆفێران دەكەن کە زۆرینەی ئەو منداڵانە منداڵی ئاوارە و پەنابەرەكانن و رۆژانە لە كەمپەكانەوە دێنە شاری سلێمانی بڕیارە کۆبونەوەیەکی تر لەسەر هەمان بابەت بکرێت".