به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
"ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی كارمه‌ندان كرد‌و ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێدان"
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی ئاداری2023، به‌ڕێز مافناس، هیوا ڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانه‌وه پێشوازیكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ش‌و هۆبه جیاجیاكانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و چاوی به كارمه‌ندان كه‌وت،و له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكییه‌كانیان بوو.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان هێندێك ڕێنمایی پێویستی پێشكه‌شكردن‌و تیایدا جه‌ختی له پاراستنی سیستمی گشتی فه‌رمانگه‌و پاراستنی داتا‌و زانیارییه‌كان و گرنگیدان به دۆسیه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان‌و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان كرده‌وه.
|