• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ ده‌كات


ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 2ی‌ 11ی‌ 2016، عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ كردو له‌لایه‌ن سیروان موحه‌ممه‌د، سه‌رۆكی‌ ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ژووری‌ بارزگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانییه‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بریتیبوو له‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و ناساندنی‌ سندوقی‌ هاوكاریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ بازرگانانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كه‌ سندوقێكی‌ خێرییه‌و تایبه‌ته‌ به‌ هاوكاریكردنی‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچاووان‌و به‌پێی‌ ڕێنمایی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و بنه‌ما ژمێریارییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌ردانه‌كه‌ش مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ سه‌ررۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ بوو و ده‌ستخۆشییان له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد كه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیاندا به‌رده‌وامن.

له‌و سه‌ردانه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕێبوار ره‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاسا‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، هاوڕێی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بوون. 




03/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.