به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به نووسراوی كارگێڕی ژماره (2539) له (1ی 11ی 2016) ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان ده‌رده‌كات به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن‌و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان، كه 11 خاڵه، دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به ژماره‌یه‌ك بڕیار‌و ڕێنماییه‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و باشتر به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی منداڵان‌و جێ به‌جێكردنی ڕێنماییه‌كاندا.
بڕیاره‌كانیش په‌وه‌ندییان به جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2015ی دایه‌نگه‌كان‌و سه‌عات‌و ڕۆژه‌كانی ده‌وام‌و نرخی له خۆگرتنی منداڵ‌و سه‌عاتی زیاده‌ی ده‌وام‌و نرخی سه‌عاتی زیاده‌و هێندێك بڕیاری تره‌وه هه‌یه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌واوی بڕیاره‌كانه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به (دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان) له (30، 31ی 10ی 2016)
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری‌و به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ئه‌و دایه‌نگانه‌ی له خواره‌وه واژۆیان كردووه، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ر دوو ڕۆژی (30ی 10 - 31ی 10ی 2016) به‌ڕێوه‌چوو، پاش گفتوگۆ، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و فه‌راهه‌مكردنی دۆخێكی باشتری په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی بۆ منداڵان، كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:
1ـ پێویسته سه‌رجه‌م دایه‌نگه تایبه‌ته‌كان پابه‌ندبن به ده‌قی وه‌رگیراو له ڕێنمایی تایبه‌ت به دایه‌نگه‌كان، ژماره (1)ی ساڵی 2015ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌به‌زمانی كوردی ده‌درێت به هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك، هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه ته‌واوی ڕێنماییه‌كه جێبه‌جێبكات، ئه‌وه پێویسته له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا، واته تا ڕۆژی 1ی 1ی 2017، خۆی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ڕێنماییه‌كه بگونجێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه، چونكه لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به دواداچوون له به‌شی دایه‌نگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێنماییه به دواداچوون ده‌كه‌ن.
2ـ ده‌وامی دایه‌نگه‌كان، بریتییه له: هه‌فته‌ی (6) ڕۆژ ، له شه‌ممه بۆ پێنج شه‌ممه، ڕۆژانه له سه‌عات (7) ی به‌یانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ سه‌عات (2)ی پاشنیوه‌ڕۆ.
3ـ هه‌ر سه‌عاتێكی زیاده بۆ ئه‌و دایك‌و باوكانه‌ی پێویستیانه بۆ منداڵه‌كانیان، له سه‌عات (2)ی پاشنیوه‌ڕۆوه ده‌ست پێده‌كات‌و ده‌كرێت تا (7)ی ئێواره درێژ بكرێته‌وه، به‌مه‌رجی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له سه‌عاته زیاده‌كانی ده‌وام.
4ـ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌بن به هه‌ڵواسینی نرخ له شوێنێك به‌ئاسانی ڕۆژانه له‌لایه‌ن باوكان‌و دایكانه‌وه ببینرێت، هه‌روه‌ها هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك بۆی نییه له سه‌رو (80,000) هه‌شتا هه‌زار دیناره‌وه پاره وه‌ربگرێت، له‌كاتی پابه‌ند نه‌بوونیشدا دایه‌نگه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه، هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌كیش سه‌رپشكه له‌وه‌ی داوا بكات له به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نرخی بۆ به‌رزبكرێته‌وه له ڕوانگه‌ی به‌رزی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیش به ڕه‌چاوكردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان بڕیاری پێویست ده‌دات.
5ـ نرخی سه‌عاتی زیاده‌ی ده‌وام بۆ هه‌ر منداڵێك بریتییه له (1000) دینار بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، ئه‌و سه‌عاته زیادانه‌ش پاش ئه‌و ماوه‌یه ده‌ست پێده‌كه‌ن كه منداڵه‌كه سودی له ده‌وامی ئاسایی دایه‌نگه وه‌رگرتووه، پێویسته به‌شی دایه‌نگه‌كان ئاگاداربكرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له منداڵ بۆ سه‌عاتی زیاده‌ی ده‌وام‌و له پسوڵه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ش ئاماژه‌ی سه‌رجه‌م پاره وه‌رگیراوه‌كانی تێدابێت.
6ـ پێویسته دایه‌نگه‌كان پابه‌ندبن به وه‌رگرتنی ئه‌و نرخه‌ی بۆیان دیاریكراوه ( هه‌روه‌ها ئه‌و دایه‌نگانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی نرخی زیاتریان هه‌یه به‌پێی ڕێنماییه‌كان‌و به فه‌رمانی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی)، هه‌روه‌ها نابێت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌هیچ ناوێكی تره‌وه له دایك‌و باوكی منداڵ وه‌ربگیرێت.
7ـ پێویسته دایه‌نگه‌كان پابه‌ندبن به ناردنی ڕاپۆرتی وه‌رزی خۆیانه‌وه بۆ به‌شی دایه‌نگه‌كان، به‌مجۆره: (1ی 9، 1ی 12، 1ی 3، 1ی 6 )ی هه‌موو ساڵێك، پێویسته ڕاپۆرته‌كه‌ش ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی (داتاكانی په‌یوه‌ست به منداڵ، لیستی ئاماده‌بوون‌و ئاماده نه‌بوونیان، چالاكییه په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هونه‌ری‌و ته‌رفیهییه‌كان، گرفته‌كانی منداڵان‌و ئاسته‌كانی گه‌شه‌یان، لایه‌نه‌كانی ته‌ندروستی منداڵان، گرفت‌و كێشه‌ی دایه‌نگه، ...، هه‌ر زانیارییه‌كی تری هاوشێوه).
8ـ به‌شی دایه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به پۆلێنكردنی دایه‌نگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی‌و ئاستی ڕه‌زامه‌ندی دایكان‌و باوكانی منداڵه‌كان له خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و پێشینه‌ی كاری ئه‌و دایه‌نگه‌یه، ئه‌م پۆلێنكردنه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
9ـ پێویسته دایه‌نگه‌كان، له تابلۆكانیاندا ئاماژه هه‌بێت بۆ (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌شی دایه‌نگه‌كان) .
10ـ به‌شی دایه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی بڕوانامه‌ی دیواری بۆ مۆڵه‌تی هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك له‌سه‌ر داوای دایه‌نگه خۆی.
11ـ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به به‌شی دایه‌نگه‌كان یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر گرفتێك، گه‌یاندنی داواكاری، گه‌یاندنی ڕاپۆرتی وه‌رزی، دایه‌نگه‌كان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ سود له ژماره ته‌له‌فوونی به‌شی دایه‌نگه‌كان (0533232390) وه‌رگرن، هه‌روه‌ها سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (www.socialsuli.com)و په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك (@socialsuli) یاخود ئیمه‌یله‌كانی به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه له سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا به‌رده‌ستن.