كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه، 30، 31ی 10ی 2016، به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتی‌و به‌رپرس‌و ستافی به‌شی دایه‌نگه‌كان‌و به‌شه‌كانی پلان‌و یاسا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ له‌باره‌ی كاری دایه‌نگه‌كان‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌شی منداڵی ده‌كه‌ن‌و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان‌و پابه‌ندییان به ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی دایه‌نگه‌و شێوازی ده‌وام‌و نرخی وه‌رگرتنی منداڵ‌و سه‌عاتی زیاده‌و زۆر شتی تریش ئه‌نجامدرا.
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی‌بوو له 10 خاڵی زۆر گرنگ، كه له نزیكترین كاتدا له‌م سایته‌وه بۆ خوێنه‌ران‌و ڕای گشتی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.
|