لەساڵی 2022، سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی 391 هه‌واڵ‌و زانیاریی جۆراوجۆری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و كۆی پهخشنامهكان له ماوه‌ی حەوت ساڵی ڕابردوودا ده‌گاته زیاتر له 1765 هه‌واڵ‌و زانیاریی‌و ڕوونكردنه‌وه.
ماڵپەڕی سۆشیه‌ڵ سولی (www.socialsuli.com) زمانحاڵی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به به‌رده‌وامی هه‌واڵ‌و چالاکی و زانیاریی‌و ڕێنمایی‌و ئامار‌و بڕیاری پێویست و په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاووڵاتیان بڵاو ده‌كاته‌وه و زانیارییه‌كانیش به ڕێك‌و پێكی ئه‌رشیف دهكرێنو به ئاسانی خوێنه‌ر ده‌توانێت ده‌ستیان بخات.
سایته‌كه له ساڵی (2022)دا، 391 هه‌واڵ‌و پهخشنامەو زانیاریی جۆراو جۆری تر له وێنه‌و ڤیدیۆ‌و یاسا‌و ڕێنمایی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و بۆ بینینی ئه‌و زانیارییانه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت سه‌ردانی به‌شی ئهرشیفو به‌شه جیاجیاكان بكات و به ئاسانی سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه ببینێت، به‌مجۆره له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی سایته‌كه‌وه (له ساڵی 2016) ژماره‌ی زانیاریی‌و هه‌واڵ‌و چالاکی و پهخشنامهكانی گه‌یشتووه‌ته 1765 هه‌واڵ‌و چالاکی و زیاتر له 300 یاسا‌و ڕێنمایی‌و وێنه‌و ڤیدیۆ‌و ئامار‌و داتا‌و وتار‌و ڕاپۆرتی جۆراو جۆر.
سه‌ره‌ڕای وێبسایتی فه‌رمی كه له ڕۆژی (1ی 1ی 2016)وە په‌خشی خۆی ده‌ستپێكرد، یه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندن له نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووكه‌وه هه‌واڵ‌و زانیاریی‌و چالاكییه‌كان بە ناونیشانی (socialsuli@) بۆ هاووڵاتیانو ڕای گشتی بڵاودهكاتهوهو وه‌ڵامی هاووڵاتیانیش له ڕێگه‌ی نامه (مێسنجه‌ر)ه‌وه ده‌داته‌وه.
گه‌یاندنی ڕوونكردنه‌وه‌و هه‌واڵ‌و زانیاریی بۆ هاووڵاتیانو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دهیانو سه‌دان ڕۆژنامهنووسو په‌یامنێری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌بێ جیاوزایو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، به‌شێكه له ئه‌ركه یاساییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و بەرپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگهكانو كارمه‌ندانمان، ئه‌وه‌ش له پێناو هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له نێوان حكومهتو هاووڵاتیاندا كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی هاووڵاتیان به حكومهتو دامه‌زراوه‌كانی، له‌م ڕووه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان یه‌كێكه له دامه‌زراوه پێشهنگهكانو به‌و پێشهنگیهش ده‌مێنێته‌وه.
|