"دایه‌نگه ناحكومییه‌كان هه‌لی كاریان بۆ (497)كه‌س له ڕه‌گه‌زی (مێ) ڕه‌خساندووه"
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لیژنه‌كان 90 سه‌ردانیان بۆ دایه‌نگه‌كان ئه‌نجامداوه‌و 4 دایه‌نگه‌ش سزا دراون.
به پێی ڕاپۆرتی سێ مانگی بۆ مانگه‌كانی (10و 11و 12ی 2022)ی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوون 90 سه‌ردانیان بۆ دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان ئه‌نجامداوه، له ئه‌نجامی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌شدا( 4 ) دایه‌نگه به سزای (ئاگاداركردنه‌وه) كه سزایه‌كی تونده سزادراون‌و (9) دایه‌نگه‌ش سوپاسكراون.
هه‌ر به پێی ئه‌و ڕاپۆرته له‌ماوه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵدا، مۆڵه‌تی كردنه‌وه به (3) دایه‌نگه‌ی نوێ به‌خشراوه‌و .
هه‌ر به پێی ڕاپۆرتەکە، ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان له مانگی 12ی 2022 سودمه‌ندبوون بریتین له (3099 - سێ هه‌زارو نەوەدو نۆ) منداڵ، له وانه (1662) یان له ڕه‌گه‌زی (نێر)و (1437) منداڵیان له ڕه‌گه‌زی (مێ)ن.
جێ ئاماژه‌یه له سنوری پارێزگای سلێمانی (31) دایه‌نگه‌ی ناحكومی‌و (11) دایه‌نگه‌ی حكومی‌و (10) دایه‌نگه‌ی نیمچه حكومی بوونیان هه‌یه كه كراوه‌ن بۆ له خۆگرتنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، له كۆی (31) دایه‌نگه‌ی ناحكومی هه‌لی كار بۆ (497) كارمه‌ندو كرێكار كه هه‌موویان له ڕه‌گه‌زی (مێ)ن ڕه‌خسێنراوه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ده‌ستی كاریش به زۆرترین ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌ژمار ده‌كرێت له كه‌تی تایبه‌ت..
جێی ئاماژه‌یه به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به یه‌كێك له به‌شه كارا‌و چالاكه‌كان دێته ئه‌ژمار كه به‌رده‌وام به دواداچوون بۆ ژیانی منداڵان ده‌كات له دایه‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی ليژنەكانى سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوونه‌وه ئاستیان به‌رز ده‌كاته‌وه‌و له كاتی بوونی كه‌م‌و كورتی سزا‌و لێپێچینه‌وه‌ی هه‌یه‌و كاتێكیش دایه‌نگه‌كان ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن سوپاس ده‌كرێن، هه‌روه‌ك ساڵانه پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات‌و دایه‌نگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مانی باشترین دایه‌نگه پۆلێن ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوو شایسته‌یه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ، ئەوەش لە ڕێگەى توێژەرو کارمەندانى بە توانا‌و جێ بەجێکردنى سیستم و ڕێنمایى دایەنگەکانەوە.