كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بە گیروگرفتەکان و په‌ره‌پێدان به كاری پڕۆژە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، 23ـی کانوونـی یەکەمـی2022، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئامادەبوونی به‌ڕێزان، شارەزای دارایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان و به‌رپرسی به‌شه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بە په‌ره‌پێدان به كاری پڕۆژە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا کارەکانی هەردو پڕۆژەکانی (پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی ) ( پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان) بە گرنگ وەسف کرد‌و سوپاسی ڕێکخەرو ستافکانی کرد کە توانیویانە ڕۆڵی گەورە لە چارەرەسەرکردنی گرفتەکانی منداڵان و ژنان و کچان لە پارێزگای سلێمانی بگێڕن .
پاشان گفتوگۆ دەربارەی ئەداو کارکردنی ستافەکان و بەشداری کردنی فەرمانبەری پسپۆڕ و کارامە لە پڕۆژەکان کراو بڕیاردرا بە دانانی میکانزمێکی نوێ بۆ ساڵی ئایندە و چارەسەری گرفتەکانی پڕۆژەکە بکرێت و دەوام و کارەکانی سەرجەم ستافەکانی بەشدار لە پڕۆژەکان ڕێکبخرێتەوە و له‌و باره‌شه‌وه ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دەگیرێتە به‌ر.
|