• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خولی فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆتایی هات.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 22ـی کانوونـی یەکەمـی2022 به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،خاتوو، نوخشە ڕەسول،بەڕێوەبەری کارگێڕی،خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچوون، پاش 5 ڕۆژ فێرکاری بەرنامەکانی ( ئێکسڵ و وۆرد) ، (وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر پڕۆگرامەکان) بۆ (10) كارمه‌ندی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیە جیاجیاکانی سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی، كۆتایهات‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوونیان به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.

له‌ مه‌راسیمی‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا پاش ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو حەلیمە فەتاح، خاتوو شەنگ محەمەد، ڕاهێنەری خولەکە، ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خ‌و گرنگی‌ کارکردن بە کۆمپیوتەر و چۆنیەتی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ نوسراوە فەرمیەکان كردو ده‌ستخۆشی‌ لە بەشداربوان کرد. هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كارمه‌ندان هه‌موو ئه‌و ڕوحه‌یان تێدا دروست ببێت كه‌ ئه‌وان به‌بێ‌ جیاوازی‌ ئامانجیانه‌ باشترین خزمه‌ت بکەن و دامەزراوەکان بەبەێ کەم و کوڕی باشترین خزمەت بكه‌ن ، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ بایه‌خی‌ كاری‌ هیچ كارمه‌ندێك له‌ هیچ كارمه‌ندێكی‌ تر كه‌متر نیه‌و هه‌موو پێكه‌وه‌ یه‌ك ئامانج ده‌هێننه‌ دی‌.

ئه‌م ڕاهێنانه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌یه‌تی‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆ بەرەوپێش بردنی خزمەتگوزاریەکان و گۆڕانکاریە ئەلکترۆنی و کارگێڕیەکان.


23/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.