• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هەولێر /بەهەماهەنگی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی وۆرک شۆپی ساڵانەی ڕێکخراوی یونسێف بەڕێوەچوو .

بەمەبەستی پێداچوونەوە و خستنە ڕووی تەواوی کارو پڕۆژەکانی یونسێف لە هەرێمی کوردستان لەساڵی ڕابردودا ، ڕۆژی چوارشەممە ، 14ـی تشرینی یەکەمـی2022، بە ئامادەبونی بەڕێزان، فواد سدیق راوێژکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرانی گشتی هەولێر ،دهۆک ، ژمارەیەک لە ڕێکخراو و لایەنی پەیوەندیدار ، وۆرک شۆپێیکی ھاوبەشی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی و رێکخراوی یونسێف لە ئۆتێل ڤان ڕۆیاڵ بەڕێوەچوو.

وۆرک شۆپەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆ و ڕاو بۆچونی ئامادەبوان بۆ دانانی پلانی ساڵانەی ڕێکخراوەکەو هەروەها خستنە ڕووی تەواوی کارو پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکە لە ساڵی 2022 لە بواری پاراستنی منداڵ و دانانی بەرنانەمەی ھاوبەشی ھەردو لا بۆ ساڵی ئایندە .

وۆرک شۆپەکە بە وتەی بەڕێز ، فواد سدیق سەرۆکی لیژنەی باڵای پاراستنی منداڵ دەستی پێ کرد ، وێرای دەست خۆشی و پێزانینی وەزارەتی کار بۆ رێکخراوی یونسێف ، کارەکانی بەرز نرخاندن و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ رێکخراوە نێودەولەتیەکان و لۆکاڵیەکان بۆ ساڵی نوێ و دارشتنی پلان و ستراتیج بۆ داھاتوو لە پێناو خزمەت کردنی زیاتر بە منداڵانی کوردستان ڕونکردەوە .

پاشان دەرگای گفتوگۆو پێشنیار کرایەوە و ئامادەبوان راو سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان پێشکەش بە وەزارەت و ڕێکخراوی یونسێف کرد بۆ ئەوەی لە کارەکانی داھاتوودا جێگیر بکرێت و کاری لەسەر بکرێت .

15/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.