بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەدواداچونی گرفتی خێزانێکی بێلانە دەچێتە قەزای دوکان.
ئیسماعیل ڕەشید : "خانەوادە کە پێویستیان بە هاوکاری خێرا هەبوو لە ئێستادا هەوڵی چارەسەر کردنی سەرجەم کێشەکانیان دەدەین "
پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ،چوارشەممە ، 14ـی کانونـی یەکەمـی2022لە ڕێگەی هاوڵاتیەکی چاکەکار بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە گرفتی خانەوادەیەکی بێلانە ئاگادار کرایەوە ، بەپەلە بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە یاوەری خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و تیمێکی فریاکەوتن ،گەشتنە قەزای دوکان ، بۆ بەدواداچونی گرفتەکانی ئەو خانەوادەیەی لە تەنیشت زێی دوکان لەژێر چادر ژیانیان بەڕێ دەکرد.
پاش گەشتنیان بە شوێنی مانەوەی خانەوادەکە بە ئامادەبونی بەڕێز سیروان سەرحەد، قائمقامی قەزای دوکان بەدواداچونی وردیان بۆ ژیانی خانەوادەکە کردوو لە گیروگرفتەکان کۆڵینەوە دڵنیایان دانێ کە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکانیان دەدەن.
بەڕێز ، م ئیسماعیل ڕەشید، بە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " کە ئەم خانەوادە بەڕێزە پێک هاتون لە ژن و پیاوێک و چوار منداڵی خوار تەمەن 10ساڵ ، ئافرەتەکە کێشەی دەرونی هەیەو پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە وشیرازه‌و بنه‌ماكانی ژیانكردن له‌م ماڵه‌دا به ته‌واوه‌تی پچڕابوون، ماڵه‌كه به هۆی سەرماوە به جۆرێک بوو كه هیچ كه‌س نه‌یده‌توانی تیایدا بمێنێته‌وه، وە هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی له ماڵه‌كه‌دا نیە و منداڵەکان لە مافی خوێندن بێبەش بوون و له دۆخێكی خراپی ژیاندابوون و له ڕووی ته‌ندروستی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ی جۆراو جۆره‌وه ڕووبه‌ڕووی ژیانێكی تایبه‌ت بوو بوونه‌وه، كه به هۆی سەرمای توندەوە ئه‌گه‌ر هه‌وڵی فریاكه‌وتنی خێرا نه‌بوایه ئه‌وه ژیانی منداڵەکان لە مەترسیدابوو.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌و خێزانه‌و شێوازی فریاكه‌وتنیه‌وه، ڕایگەیاند:" پاشئه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كی چاكه‌كار زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌و شێوازی ژیانیان له قەزای دوکان پێ گه‌یاندین، به پشتیوانی‌و پاڵپشتی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قائمقامی قەزای دوکان و تیمێکی سەربە بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هەوڵی چارەسەر کردن دەدەین وكاری پێویستیان بۆ ئه‌نجامدەدەین و هەر ئەمشەو ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه گواستراونەتەوە بۆ سلێمانی و لە ماڵەکانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی دان
بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واوی جه‌سته‌یی و ده‌روونی وه‌رگرن".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و خێزانه هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌ماوه؟ وتی:" نه‌خێر كێشه‌ی ئه‌و خێزانه كۆتایی نه‌هاتووه‌و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریان بكه‌ین و زیاتر هاوكاریان بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ كرا بوویه هۆی ڕزگاربوونی خێزانه‌كه و لاچوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی له‌سه‌ر ژیانیان و ڕزگاركردنی به‌لای كه‌مه‌وه ، بۆ داهاتووش ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت چاودێریان ده‌كه‌ین و هاوكاریان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێنه‌وه دۆخه خراپه‌كه‌ی پێشوو".