• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشداری گفتگۆیەکی کراوە لەسەر كاریگەری ڕاگەیاندن لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی دەکات.

ڕۆژی دووشەممە، 12ـی12ـی2022،بەڕێزان م،ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان،بەشداریان کرد لە گفتگۆیەکی کراوە لەسەر كاریگەری ڕاگەیاندن لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی .

گفتوگۆکان لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی (16) ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەهەرێمی كوردستاندا و، لەهۆتیل رامادا ، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەبەرپرسی كارگێڕی‌و میدیایی‌و دەزگاكانی ڕاگەیاندن‌و ناوەندە ئەكادیمیەكان‌ و لایەنی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو، کە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و بە هاوكاری ڕێكخراوی (UNHCR)
لەسەر (كاریگەری ڕاگەیاندن لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی )سازدرا.

پاش خوێندنەوەی وتاری بەرێوەبەرایەتی‌و ڕێكخراوی (UNHCR) دەستیپێكرد.

دواتر چوار توێژینەوەی ئەكادیمی لەسەر(خوێندنەوەیەكی ئاماریانە بۆ ڕووداوەكانی توندوتیژی لەماوەی ساڵانی (2020-2022) ، (ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەزیادكردن‌و كەمكردنەوەی توندوتیژییە خێزانییەكان) ،( توندوتیژی لەڕێگەی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن نمونەیەك لەناو (پەنابەران‌و خانە خوێ‌) ڕۆڵی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەكەمكردنەوەی توندوتیژی) بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.
بە خستنەڕووی تێبینی‌و سەرنج‌و پرسیارو وەڵام‌و نوسینی ڕاسپاردەكان لەلایەن ئامادەبووانەوە كۆتایی بە گفتوگۆکە هات.


13/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.