• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ بەڕێوەبردوو ئامادەکاری بۆ پلانی‌ ساڵی(2023) دەکات

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌، 11ـی، کانونی یەکەمـی2022، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان شاره‌زایانی‌ دارایی‌‌ دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد .

ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوو له‌ ئامادەکاری و گفتوگۆی بڕگەکانی پلانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌ بۆ ساڵی 2023 و تیایدا سه‌رجه‌م ئەوپێشنیارو بڕگانەی بەرپرسی بەش و هۆبەکان ئامادەیان کردبوو تاوتوێكران.

بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە وتەیەکدا سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ له‌ ساڵی‌ 2022دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردن بە سیستمێکی باشتر له‌ ساڵی‌ 2023 دا به‌جۆرێك ئامانجه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ باشتر جێ به‌جێببكرێن‌و ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌ به‌ پێی‌ ئه‌و ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌.

پلانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ساڵی(‌2023) خۆی لە به‌رنامه‌ی‌ جۆراو جۆر لە هەموو بوارەکانی‌ کاری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و هونەری‌‌و ژمێریاری‌‌و دارایی‌‌و کارگێڕی‌دەبینێتەوە، کارکردن بۆ جێبەجێ کردنی به‌ پێی‌ قه‌باره‌ی‌ پلانه‌كه‌و تێچوو و ئه‌و پرۆسه‌ كارگێڕی‌‌و دارایی‌‌و هونه‌رییه‌ی‌ پێویستیه‌تی‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و ئامانجانه‌ی‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا:
1ـ له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2023 پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دابڕێژرێت‌و به‌شه‌كان پابه‌ندی‌ ئاماده‌كردنی‌ پلان بن به‌ هاوكاری‌ به‌شی‌ پلان.
2ـ پێویستە سەرجەم فەرمانگەکان هەستن بە داڕشتنی‌ پلانی‌ زانستیانه‌ی‌ پیشه‌ییانه‌ی‌ واقیعیانه‌، به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ دۆخی‌ توانا مرۆیی‌‌و ماددییه‌كانی‌ فه‌رمانگه‌كان.

3- بەپێی ڕێژەی لەدایک بونی منداڵ لە پارێزگای سلێمانی پلانێک بۆ دروست کردنی دایەنگەی نوێی حکومی .
4- پلانی دروست کردنی ژمارەیەک لەسەنتەر و پەیمانگە بۆ منداڵانی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستی تایبەت.



11/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.