• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری دایەنگە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبویەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ،سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، لەگەڵ بەڕێوەبەری دایەنگە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌، وتەیەکی‌ پێشکەشکردو تیایدا دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی دایەنگەکان کرد و ئامانجەکانی‌ کاری‌ دایەنگەی وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە، هەروەک جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ پێویستە هەموو توانای‌ خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی‌ ژمارەیەک منداڵی‌ زیاتر سودمەندبن، هەروەک باشترکردنی‌ ئەدای‌ دایەنگەکان و ڕێکخستنی‌ زیاتریان لە ڕووی‌ پەروەردەیی و پڕۆگرامەوە بەگرنگ زانی‌و ژمارەیەک ڕێنمای پێدان لەسەر چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ ستافی دایەنگە و منداڵان.

پاشان ئامادەبووان بیروڕای‌ خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای‌ دەربڕینی‌ ئامادەیی‌ بۆ جێ بەجێکردنی‌ فەرمان‌و ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی‌ دایەنگە حکومیەکان دەبێتەوە لەکاتی‌ دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری‌ بۆ منداڵ و کەمی کارمەند و توێژەر و لەو بارەیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی‌ ئەو گرفتانە.


16/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.