به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له بەڕێوەبەری گشتی نوێی بانکی ناوەندی هەرێم ده‌كات.
ئەمڕۆ سێشەممە ، 15ـی تشرینی دووەمی2022،بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ،به هاوڕێیه‌تی بەڕێز کەمال ،بەرپرسی بەشی ژمێریاری سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی كرد‌و لەلایەن بەڕێز د.ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتی نوێ پێشوازی کران.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌ركاربوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بوو له پۆسته‌كه‌ی‌و به‌هێزكردنی په‌یوندی نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانکی ناوەندی و كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بوو له پێناو هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تییه‌كان‌و دارای و بانکەکان بوو له سنوری پارێزگای سلێمانی له پێناو سه‌رخستنی كار‌و ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كاندا.
هەروەها چۆنیەتی پێشخستنی هەماهەنگیەکان لەپێناو خزمەت کردنی شار‌و هاوڵاتیەکانیدا گفتگۆی لەبارەوەکرا.
|