به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئامادەکاری بۆ بە فەرمی کردنەوەو هۆڵی یەکەی یەک پەنجەرە دەکات.
دوای تەواوبوونی هۆڵی یەکەی یەک پەنجەرە ، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بڕیاروایه له ڕۆژی پێنج شەممە، 17ـی 11ـی2022، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا هۆڵەکە به فه‌رمی بكرێنه‌وه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا كاربكرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری تواناكانی.
له‌باره‌ی هۆڵەکەوە به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند: هۆڵی یەکەی یەک پەنجەرە یه‌كێك له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه‌و ئه‌ركی ئاسنکاری بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەم کردنەوەی ڕۆتین و ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و مانەوە لە چاوەڕوانی کەم دەبێتەوە.
هۆڵی یەکەی یەک پەنجەرە ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی گردی جۆگە لە ناو بینای تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بڕیاروایه کاتژمێر 10ـی ڕۆژی پێنجشەممە به فه‌رمی بكرێته‌وه.
|