• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دەچێتە ناوبازاڕی شاری سلێمانی و بەدواداچون بۆ ژیانی هاوڵاتیەکی بەساڵاچوو دەکات.

بەیانی ئەمڕۆ 4ـی تشرینی دووەمی2022، پاش ئەوەی هاوڵاتیەکی چاکەکار زانیاری گەیاندە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسەر هاوڵاتیەکی بەساڵاچوو کە لەسەر شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەڕێدەکات هەرزوو بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی گەیشتە شوێنی مانەوەی بەساڵاچوەکەو پاش بەدواداچون، بەڕێز خاتوو بەناز کەریم ، بەرپرسی ماڵی بەساڵاچوانی بە گواستنەوەی بۆ ماڵی بەساڵاچوان ڕاسپارد.

تیمێکی ماڵی بەساڵاچوان پاش ئەوەی هاوڵاتیەکە دەگەیەننە نەخۆشخانەو چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ ماڵی بەساڵاچوان و لە ئێستادا هاوڵاتیەکە لە بارودۆخێکی باش دایە و لە شوێنێکی‌ شایستە بە خۆی و مافەکانی‌ پارێزراون.

بۆ ئەومەبەستە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند " هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو بەساڵاچووە کراوە و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرو کارمەندانی ماڵی بەساڵاچوان دەکەم کە هەموو کات ئامادەن بۆ بەهاناوەچونی بەساڵاچوانی سەرشەقام و بێلانەکان هەروەها ئەو تیمەی کە بەدەم ئەو بەساڵاچوەوە چون .
پاشان ووتی ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌، بەشێوەی‌ بیست‌و چوار کاتژمێری، دەرگای‌ کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی‌ ئەو بەساڵاچووانەی‌ کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و دەروونی‌‌و تەندروستی‌‌و پێویستی‌ ڕۆژانەی‌ ژیانیان پێشکەش دەکات".


14/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.