بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕێکخراوی بواری پاراستنی منداڵان کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پرسی منداڵ منداڵی ئیشکەر بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنج شەممە ،10ـی تشرینی دووەمـی2022، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەسەرپەرشتی بەڕێز فەرەیدون عەزیز ، سەرپەرشتیاری یەکەی پاراستنی منداڵ و ئامادەبوونی بەڕێزان (دیار حمید عثمان، پشکنەر لە بەڕێوبەرایەتی کار و دەستەبەری سلێمانی) و (ئاودێر ابوبکر لە ڕێکخراوی سید ، ئاسۆ احمد محمود لە منداڵ پارێزی کوردستان و رحیم امین حسن لە ڕێکخراوی ستێپ عێراق) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە و کۆمپانیاو شوێنانە کرا کە کار بە منداڵان دەکەن.
لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو پێشێلکارییانەی بە شێوازێکی ڕێکخراو لە چەند ڕوویەکەوە بەرامبەر منداڵان دەکرێت لە کۆمپانیاکاندا و بەرنامە دانرا چەند هەنگاوێکی پێویست بنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوازێکی ئەرێنی ئەم پێشیلکارییانە ڕابگیرێن و ئامادهبووانی كۆبوونهوهكه كۆكبوون لهسهر دۆزینهوهی ڕێگهچارهیهك بۆ ئەو مەبەستە.
|