به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دوو منداڵ له سلێمانی ڕزگار ده‌كه‌ن كه له دۆخێكی خراپی ژیاندابوون و له ڕووی ته‌ندروستی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ی جۆراو جۆره‌وه ڕووبه‌ڕووی ژیانێكی تایبه‌ت بوو بوونه‌وه، هه‌وڵەکان بەردەوام دەبن .
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌و خێزانه‌و شێوازی فریاكه‌وتنی منداڵەکانەوە بەڕێز مافناس هیوا ڕەحمان ، نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بۆ ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕایگه‌یاند:" شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:10 خولەک لەگەڵ تیمێکی هێڵی 116ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی تایبەت بە پرسی منداڵ پاشئه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كی چاكه‌كار زانیاریی پێداین کە شێوازی ژیانیان له شاری سلێمانی پێ گه‌یاندین، کە باوکێک لەسەر شەقامەکان تا درەنگانی شەو دەروەزە بە منداڵەکانی دەکات بێ گوێدانە مافەکانی منداڵ و سەرمای پایز له كاتی پێویستدا و به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونیان گەشتینە شوێنەکە لە شەقامی بازنەیی (مەلیک مەحمود) ، له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجامدرا و منداڵەکان کە لەسرما هەڵدەلەرزین و له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌دا ڕزگاركران و گەڕێندرانەوە".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌و خێزانه‌و جۆری گرفته‌كه‌یان، هیوا ڕەحمان وتی:" ئه‌م خێزانه پێكهاتوون له باوك‌و دایك و دوو منداڵ، وە کێشەی نەبونیان نیەو، هه‌ریه‌كه له باوك‌و دایكی خێزانه‌كه هیچ نه‌خۆشی ده‌روونیان نیە و بەڵێنمان لێ وەرگرتوون کە بەهیچ جۆرێک منداڵەکان نەبەنە سەر شەقامەکان و چاودێریان دەکەین و هەرچی پێویست بێت بۆ منداڵەکان دەیکەین".
له‌باره‌ی شێوازی چاره‌سه‌ری ئەو منداڵانەی نمونەی وەک ئەم خێزانه کە لەسەر شەقامەکانن، هیوا ڕەحمان وتی:" ئومێدەوارم به ئاماده‌بوونی ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی منداڵان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بکەین، تابتوانین چارەسەری پێویست بۆ ئەم دیاردەیە بدۆزینەوەو ئەوەی پێویست بێت ئێمە ئامادەیی تەواومان دەبێت و بەردەوامیش دەبین لەم بەدواداچونانە.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و خێزانه هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌ماوه؟ هیوا ڕەحمان وتی:" نه‌خێر كێشه‌ی ئه‌و خێزانه كۆتایی نه‌هاتووه‌و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریان بكه‌ین و زیاتر هاوكاریان بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له شەوی ڕابردوو كرا بوویه هۆی ڕزگاربوونی منداڵەکان و لاچوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی له‌سه‌ر ژیانیان ".
|