• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری‌ تایبه‌ت بەپرسی هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌ برد.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 25ـی تشرینی یەکەمی2022، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ،ئاماده‌بوونی‌ بەرپرسی سەرجەم بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری‌ تایبه‌ت بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ گفتوگۆكران‌و بۆچونیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكرا، یه‌كه‌میان ڕه‌شنوسی‌ ( كاری‌ پێکەوەیی بۆ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ زانکۆی سلێمانی) و دووه‌میان (پلان‌و پڕۆژه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌ییدا بۆ سەرجەم سێکتەرەکانی سەر بە بەڕێوەرایەتی گشتی ) .

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پاش ناساندنی‌ ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌ گرنگی‌‌و ڕۆڵی‌ دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان و فەرمانگە حکومیەکان كردەوە لە دابینكردنی توێژینەوەو پاراستنی‌ ئافره‌تان و بابەتە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕێگەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە چین و توێژە جیاوازەکان ، هه‌ربۆیه‌ پلانی‌ ئه‌مساڵی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ پلانێكی‌ جۆری‌ ئامانجدار خسته‌ڕوو.

لەپاش گەڵاڵە کردنی ڕاو پێشنیارە جیاوازەکان ده‌رئه‌نجام له‌ وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ سەرجەم بەشەکان له‌ کۆبونەوەکە ڕاپۆرت و بۆچوونەکان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌کە ئامادەکرا.


25/10/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.