• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کۆتایی بە خولی فریاگوزاری سەرەتایی بە شێوەی پراکتیکی و زانستی هات کە بۆ کارمەندانی تەندروستی دایەنگە ناحکومیەکان کرابوەوە.

ئیسماعیل ڕەشید : شارەزایی لە چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵ دەکەینە پێوەر بۆ ئەو کارمەندانەی بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ منداڵانی دایەنگە هەیە.

ڕۆژی شەممە ،22ـی تشرینی یەکەمـی2022 ،بە ئامادەبوونی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، کۆتایی بە کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی هات کە بۆ کارمەندانی تەندروستی دایەنگە ناحکومیەکان کرابوەوە.

سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردو گرنگی ئەو جۆرە خولانەی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوەو وتی " پێویستە سەرجەم کارمەندان بەشداری ڕاهێنانەکان بکەن چونکە ڕاهێنانەکان کوالێتی دایەنگەکان بەرز دەکاتەوەو وە دەتوانن مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ منداڵ بکەن هەروەهاجێبەجێ کردنی کرداری خولەکان لەناو دایەنگە دەیسلەمێنێت کە چەندە سەرکەوتووبوویت لە بینینی ڕاهێنانەکان پێویستە ئەوەی فێردەبن ڕەنگ بداتەوە لە کارەکەتدا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەزایی لە چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵ دەکاتە پێوەر بۆ ئەو کارمەندانەی بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ منداڵانی دایەنگە هەیە"

ئەوەی جێی باسە خولەکە لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دا دایەنگەی خەونی منداڵان کردبویەوەو ،لەلایەن خاتوو چۆپی حسیب ابراهیم هەلگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەرستاری وترایەوەو لە کۆتایدا بڕوانامەی بەشداربوو بەسەر ئامادەبوان دابەش کرا.


23/10/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.