بەمەبەستی برەو دان بە ئاست و توانای بەڕێوەبەرو توێژەرانی دایەنگە ناحکومیەکان زنجیرەیەک سیمینار بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە ،22ـی تشرینی یەکەمـی2022 ، بەسەرپەرشتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، دایەنگەی چوارچرای نوێی ناحکومی ،لە ژێر ناونیشانی (دەروون دروستی منداڵ و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی فرە جوڵە) و (چۆن بتوانین ئاستی زیرەکی منداڵەکانمان زیاد بکەین و بیانکەین بە کەسێکی سەرکەوتوو) بۆ بەڕێوەبەرو توێژەرانی دایەنگە ناحکومیەکان زنجیە سیمینارێکی ڕێکخست .
لە میانی سیمینارەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردوو دەست خۆشی لە دایەنگەی چوارچرای نوێ و پێشکەشکاری سیمنارەکە کرد و تیشکی خستە سەر لایەنی دەروونی و بەرەوپێشبردنی لایەنی زیرەکی منداڵان و گرنگی بابەتەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە و هیوای خواست ئەو جۆرە سیمینارانە بەردەوامی هەبێت.
سیمینارەکان لەلایەن بەڕێزان د. جەعفەر عومەر، پسپۆڕی دەروونی، د.بەختیار کەمال طالەبانی، مامۆستای زانکۆ ، پێشکەش کران و تیایدا بەشداربووان زانیاری پێویستیان لە بارەی لایەنی دەروونی و بەرەوپێشچونی ئاستی زیرەکی منداڵ وەرگرت .
لە کۆتای دا دەرفەت درا بە ئامادەبووان، بە سەرنج و پێشنیارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر و سمینارەکەیان فراوانتر کرد.
|