لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری کار پەلە دەکرێت لە کردنەوەی نەخۆشخانەیەک بۆ کچان و ژنانی بەخشراوی بێلانە .
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمـی2022 ، هەریەک لە بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، د. فواد صدیق ، ڕاوێژکار ، د.صەباح نەصرەدین ،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بێستون شەهید جەبار ،نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، خاتوو ڕووناک فەرەج ،خێرخوازی دیاری سلێمانی بینای نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بەسەر دەکەنەوە.
پاش بەسەرکردنەوەی هۆڵ و بەشە جیاجیاکانی بیناکە بڕیاردرا پەلە بکرێت لە دابین کردنی پێداویستیەکان بۆ بیناکەو ئامادەکردنی تا لە نزیکترین کاتدا بەڕووی سودمەندانی پارێزگای سلێمانی بکرێتەوە.
کردنەوەی نەخۆشخانەکە بۆ پاراستنی ئەوکچ و ژنانەیە کەلە ئێستادا بێ لانەن و نەخۆشی دەروونیان هەیەو و لە شەقام و کۆڵانەکاندان و پێویستیان بە جێگا مانەوە و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی هەیە .
ئەوەی شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردودا بەهەوڵی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی توانرا لە ڕێگەی ( زانیاری کەسی)20 کارمەند بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابین بکرێت و نەخۆشخانەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەت بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەدەبرێت.
نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی، سۆزێكە بۆ ئەو بەخشراوانەی تووشی گرفتی دەروونی بوونەتەوە، لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەر و خزمەتێكی بەرچاوی ئەو كەسانە دەكرێت كە سەردانی دەكەن و چارەسەری پێویستی پزیشكی و دەروونیان بۆ دەكرێت.
|