• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنای‌ نابینایان، ڕۆژی‌ جیهانی‌ برایل به‌رز ڕاگیرا


ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 4ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2016، به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ نووسینی‌ زبر (برایل)ی‌ تایبه‌ت به‌ نابینایانه‌وه‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و به‌رپرسانی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاهه‌نگێك له‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنای‌ نابینایان به‌ڕێوه‌چوو .
له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ پێشكه‌شكردنی‌ وته‌ی‌ م.عوسمان لێپرسراوی‌ سه‌نته‌ر وته‌ی‌ م.پشتیوان كه‌ مامۆستای‌ زمانی‌ برایله‌ له‌ سه‌نته‌ر پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن قوتابیان‌و مامۆستایانی‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی نابینایانه‌وه‌ چالاكی‌ هونه‌ری‌ پێشكه‌شكراو پاشان خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان‌و مامۆستایانی‌ نابینا دابه‌شكرا كه‌ هه‌موو قورئانی‌ پیرۆزیان له‌به‌ره‌ یان ده‌توانن به‌ زمانی‌ برایل قورئانی‌ پیرۆز بخوێننه‌وه‌ ، خه‌ڵاته‌كانیش له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ كۆڕه‌كه‌وه‌ ئاماده‌كرابوون .  
لویس برایل: زانایه‌كی‌ فه‌رنسییه‌و خۆی‌ نابینابووه‌و داهێنه‌ری‌ نووسینێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ نابینایان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نابینیان ده‌توانن بخوێننه‌وه‌و بنوسن، به‌بۆنه‌ی‌ له‌ دایكبوونییه‌وه‌ ساڵانه‌ بۆنه‌و ئاهه‌نگی‌ تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت .




04/01/2016
بابەتی زیاتر...
12
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.