بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەدواداچونی کێشەو گرفتەکانی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەر بەسەر دەکاتەوە.
م.ئیسماعیل ڕەشید " لە ئازارەکانتان دەگەین خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەتەنیا نین و مافی ژیان و خوێندنێکی شایستەیان هەیە و ئەرکمانە لە ناوەندەکانی خوێندندا کێشەو گرفتەکانتان چارەسەر بکەین"
ئەمڕۆ دووشەممە ، 17ـی تشرینی دووەمـی2022 ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،بەهاوڕێیەتی بەڕێز ، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەری سلێمانی بەسەر کردەوەو لەلایەن بەڕێز م.محەمەد تۆفیق ،بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ئامادەییەکە پێشوازی کران.
ئامانجی سەردانەکە بەدواداچوون بو بۆ دۆخی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و لەنزیکەوە لە کێشەو گرفتەکانیان کۆڵیەوەو گوێی لە داواکاریەکانی خوێندکارەکانبوو لە هۆڵ و بەشەکانیانداو هەروەک دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگاکە و مامۆستایانی وەرگێڕی زمانی ئاماژە کرد کە گرنگی بەو خوێندکارانە دەدەن وهەروەک بە خوێندکارەکانی ووت "ئێمە لە ئازارەکانتان تێدەگەین و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەتەنیا نین و مافی ژیان و خوێندنێکی شایستەیان هەیە و ئەرکمانە کێشەو گرفتەکانتان چارەسەر بکەین هەمیشە چاودێر دەبین لە ڕێی سەرپەرشتیارانمانەوەو هیوا خوازین سەرکەوتوانە بە نمرەی بەرز سەجەم قۆناغەکانی خوێندن ببڕن و ئێمە پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین"
لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندکاران ستایشی ڕۆڵی بەڕێوەبەری گشتیان کرد بۆ ئەو هەوڵ و پشتیوانیەی بۆ خوێندکارانی نی خاوەن پێداویستی تایبەت بەگەڕیان خستووە.
ئەوەی جێی باسەلە ئێستادا 28 خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر درێژە بە خوێندن دەدەن و ئەوانەیان کە نابیستن ژمارەیان 20 خوێندکارەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە وەرگێڕی زمانی ئاماژەیان بۆ دابین کراوە.
|