بەڕێوەبەری گشتی " پێویستە لە فەرمانگەو شوێنە گشتیەکان هاوڵاتی نابیست وەرگێڕی زمانی ئاماژەی هەبێت تا مامەڵەکانیان گرفتی بۆ دروست نەبێت"
خولی زمانی ئاماژە بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ 16ـی تشرینـی یەکەمـی2022بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بهرێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، خولی زمانی ئاماژەی لە هۆڵی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەسەرکردەوەو لەلایەن بەڕێز بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) پێشوازی کران.
بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردو . دەست خۆشی لە ڕێکخراوی CDO و سەرپەرشتیار و مامۆستاو بەژداربوانی خولەکە کردو گرنگی خولەکەی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوەو وتی" ئێمە پێویستە لە هەموو فەرمانگەو شوێنە تایبەتەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وەرگێڕی تایبەت بە زمانی ئاماژە هەبێت و لە سەرجەم فەرمانگەکان ئاسنکاری تەواو لەڕێی وەرگێڕەوە بۆ نابیستان بکرێت"
خولەکە بەمەبەستی ئامادەکردن و پێگەیاندنی وەرگێڕانی زمانی ئاماژەیە بۆ نابیستان کە لەناو کۆمەڵگە و بوارى میدیایی تووشى کێشەى تێنەگەیشتن و لێکحاڵینەبوون و ئاستەنگى جێبەجێکردنى کارەکانیان دەبنەوە.
پرۆژەکە بە چەند قۆناغێکدا دەڕوات؛ یەکەم قۆناغ پێگەیاندنی 20 وەرگێڕی زمانی ئاماژەیە بۆ نابیستان لە لایەن ڕێکخراوەکە و بودجەکەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و بە پشتیوانیی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
|