وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەردی بناغەی دایەنگەیەکی مۆدێرن لە کۆمەڵگەی نیشتەجێی زانکۆ دادەنێت.
وەزیری کار : " بە هەوڵی هەموو لایەک بەڵێنەکانمان بۆ هاوڵاتیانمان دەبەینەسەر،به خهمخۆری و دڵسۆزانه لهگهڵ دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی خۆشهویست وهستاوین"
ئەمڕۆ شەممە ، 15ـی تشرینی یەکەمی2022،بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،بە ئامادەبوونی بەڕێزان، م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، هیوا ڕەحمان،ڕاوێژکاری یاسایی،سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان، بەردی بناغەی دایەنگەیەکی مۆدێرنی لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی زانکۆ دانا .
سەرەتا بەڕێز وەزیری کار ووتەیەکی پێشکەش کردو سوپاسی بەڕێز شێخ عەلی عزالدین، خێرخوزی بەناوبانگی شاری سلێمانی کرد کە هەمیشە هاوکارە لە خزمەتکردن لە پڕۆژە گرنگەکاندا.
خاتوو کوێستان لە درێژەی وتەکەیدا ڕایگەیاند " دایەنگەکانی پارێزگای سلێمانی پێشەنگن لەڕووی کوالیتی و خزمەتکردنەوەو دڵنیایی دا کە بەردەوام چاودێر دەبن بەسەر دایەنگەکان تا لە سەلامەتی و تەندروستی منداڵەکانمان بێ خەمبین"
لە بەشێکی تری وتەکەیدا ووتی، "پڕۆژە خێرخوازیەکان وا دهكات زووتر گرفتەکان تێپهڕێنین و ههلیكاری زیاتریش دابین بكرێت، دهتوانرێت دهرفهتێكی باشتریش بۆ رهوشی ئابووری كوردستان بهێنینه ئاراوه. خهمی یهكهمی ئێمه چارەسەری کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیانە و بە هەوڵی هەموو لایەک بەڵێنەکانمان دەبەینەسەر، به خهمخۆری و دڵسۆزانه لهگهڵ دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی خۆشهویست وهستاوین و بهوپهڕی دڵسۆزییهوه ئهركی خۆمان بەجێ دێنین"
پڕۆژەی دایەنگەی کۆمەڵگەی زانکۆ پڕۆژەیەکی مۆدێرنەو دەکەوێتە گەڕەکی چوارچرا ،لەلایەن کۆمپانیای باڵامبۆ لەسەر ئەرکی بەڕێز شێخ عەلی شێخ عزالدین، لەسەر ڕوبەری 1000م دووجا بە تێچووی 1,125,000 ملیار دینار دروست دەکرێت.