بە ئامادە بوونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی کۆتایی بە ڕاهێنانێکی کردەیی هات کە بۆ کارمەندانی دایەنگەی (دیلان سیتی)ناحکومی کرابوەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2022 به ئاماده‌بوونی بەڕێز ، سۆران سەعید، نوێنەری بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ، خاتوو ،درەخشان محمد . بەڕێوەبەری دایەنگەی گەشەی ناحکومی، كۆتایی به ڕاهێنانێك هێنا كه بۆ کارمەندانی دایەنگەی دیلان سیتی ناحکومی كرابوویه‌وه، تیایدا بڕوانامە بە بەژداربوان بەخشرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا بەڕێز،سۆران سەعید، وتەیەکی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی لە کارمەندانی بەژداربووی ، سوپاسی بەڕێوەبەری دایەنگەی گەشەی ناحکومی و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی کرد کە به‌شداربوون له سه‌رخستنی كاره‌كانی ڕاهێنانه‌كه، ئاماژه‌ی به ستراتیجی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی كردەوه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌یه‌وێت بایه‌خ به توانای ستاف و کارمەندانی دایەنگە ناحوکمیەکان بدات و خاوه‌ن به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی پێشكه‌وتووی كاركردن بێ.
پاشان خاتوو ، درەخشان لە وتەیەکداجەختی لەسەر گرنگی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە کردەوە و ڕایگەیاند کە لەو ڕوەوە هاوکاری وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی دەبن.
ڕاهێنانه‌كه ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو دایەنگەی گەشە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەیان ئەبرد ،له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاهێنانه‌وه کارمەندانی به‌شداربوو توانای پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن بە منداڵانی.
|