• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی‌ ژیانی‌ سودمه‌ندان‌و گرفته‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز بریکاری وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ، بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەری گشتی سه‌ردانی‌ ئه‌و ماڵه‌ی‌ كرد.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌،13ـی تشرینی یەکەمی2022، به‌ڕێز خاتوو زەکیە سەید صاڵەح، بریکاری وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌، مافناس هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی، سه‌ردانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ ڕه‌وشی‌ ژیانی‌ سودمه‌ندان‌و گرفت‌و كێشه‌كانیان بوو، هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌تدا گوێی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ ستافی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان گرت له‌ كاتی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیاندا.


له‌ ده‌ستپێكی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌تا به‌ناوی‌ به‌رپرس‌و ستافه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانیه‌وه‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا وێڕای‌ سوپاسی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بریکاری وه‌زیری‌ كار، باسی ئو گرفتانە کرد کە ڕوبەڕووی کارمەندان و ستافی ماڵەکە دەبێتەوە و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و دڵسۆزی‌ به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ گیروگرفته‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ هاوكاری‌ به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ توانیویانه‌ خزمه‌تێكی‌ باش پێشكه‌ش به‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بكه‌ن.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز بریکاری وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌شه‌كان‌و شوێنی‌ ژیانی‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و پاش گوێگرتن له‌ سودمه‌ندان‌و ستافه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان به‌ڵێنیدا به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌كان بكات‌و هه‌وڵ‌و توانای‌ خۆی‌ بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌رزتركردنه‌وه‌ی‌ ئاست‌و توانای‌ ماڵی‌ داڵده‌دان كه‌ كارێكی‌ پیرۆز ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و شه‌وو ڕۆژیان خستووه‌ته‌ سه‌ر یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گیروگرفتی‌ ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی‌ به‌هۆی‌ دۆخی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌


13/10/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.